zhyr

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هێزە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، رۆژنامەی الصباح رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ هێزە سیسیەکان کۆدەبێتەوە.

رۆژنامەی الصباح دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی, سەرۆكی هەرێمی كوردستان, لەم رۆژانەدا سەردانی سلێمانی دەكات, بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حزبەكان لەپێناو دیاریكردنی وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, بەتایبەت دوای داواكەی كۆمیسیۆن بە دیاریكردنی وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردن.

لەم بارەیەوە، وەفا محەمەد كەریم, بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندایە, بەڵام دەیەوێت بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئەو وادەیە دەستنیشان بكات, بۆ زامنكردنی بەشداری چالاكانەی هەمووان تیایدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێمدا, رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەكرێت, پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات, بەتایبەت دوای جێبەجێكردنی هەندێك لە داواكاریەكانی, لەوانە, گێڕانەوەی كورسی كۆتاكان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار