خوشکی ئیسماعیل هەنییە کوژرا

3 مانگ لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، سلێمانی

لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەمپی شەتی لە رۆژئاوای غەززە، 15 فەڵەستینی کوژران و لە نێویاندا خوشکێکی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس و 9 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی هەبوون.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-6-2024، ئیسرائیل بۆردومانی کەمپی شەتیی لە رۆژئاوای غەززە کرد و 15 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژران.

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، لە نێو ئەوانەدا کە کوژراون خوشکێکی ئیسماعیل هەنیە و 9 ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کوژراون.

لە دوای پەلاماری حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل و دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس تاوەکو ئێستا 38 هەزار و 179 فەڵەستینی کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار