ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و بەرازیل ملیارێکی تێپەڕاندووە
5 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، بەپێی ئامارێک کە ماڵپەڕی ترەید ماپ بڵاویبکردۆتەوە ، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و بەڕازیل لە ماوەی ساڵی 2023دا زیاتر بووە لە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئاماری ماڵپەرەکە، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە ملیارێک و 257 ملیۆن و 56 هەزار دۆلار.
دەشڵێت، ، بەڕازیل %98.3ی قەبارەی ئاڵوگۆڕەکە پێکدەهێنێت، لەناو ئەو رێژەیەشدا بە بەهای زیاتر لە 477 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار شەکر و شیرینی و بە بەهای 351 ملیۆن دۆلار بەرهەمی ڕۆن و میوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بە بەهای 313 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار گۆشتی هەناردەی عێراق کردووە.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، عێراق بە بەهای دوو ملیۆن و 394 هەزار دۆلار سووتەمەنی و ڕۆنی ئۆتۆمبێلی هەناردەی بەڕازیل کردووە.
بابهتی پهیوهندیدار