بەغدا داوایی بڕە پارەیەک لە هەرێمی کوردستان دەکات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەغدا داوای زیاتر لە ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە حكومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەو پارەیە رەوانە نەکات، دەبێت بەرپرسیارێتیی یاسایی لە ئەستۆ بگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق، بە واژۆى تەیف سامی، وەزیری دارایی، نووسراوێکى ئاڕاستەی نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کردووە و رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 85 ملیار و 199 ملیۆن دیناری داهاتی نانەوتیی خستووەتە سەر هەژمارى 70018 لە بانکى ناوەندیی و داوا دەکات روونکردنەوە بدات ئەو داهاتە بۆ چ مانگێک دەگەڕێتەوە.

دەشڵێت، نەناردنى ئەو داهاتە بەرپرسیارێتیی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئااماژەی بەوەشکردووە، داهاتى نانەوتى تاوەکو مانگى نیسان، بەگوێرەى خشتەى داهاتەکان کە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق  نێردراوە، بڕەکەى ترلیۆنێک و 646 ملیار و 444 ملیۆن دینار بووە و پێویستە بڕى ماوە لە داهاتى ساڵى 2024 رەوانە بکەن، بە رەچاوکردنى چوارچێوەى کارى پەیڕەوکراو لە ساڵى 2023 و ساڵەکانى دواتر.

جێگەی ئاماژەیە، رۆژی یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، حکومەتی هەرێم رایگەیاند بڕى 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار