جۆ بایدن: پابەندین بە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، کابینەی ئێستای حکومەتی ئیسرائیل یەکێکە لە تووندڕەوترین کابینەکانی مێژووی ئەو وڵاتە، ئاماژە بەوەشدەکات، پابەندە بە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.

ئەمڕۆ هەینی 12ی تەموزی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، "کابینەی ئێستای حکومەتی ئیسرائیل یەکێکە لە تووندڕەوترین کابینەکانی مێژووی ئەو وڵاتە و هیچ وەڵامدانەوەکییان بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت نییە".

جۆ بایدن دەڵێت، "پابەندین بە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و سەقامگیرکردنی ئارامیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

"ماوەی سێ مانگە ئەمەریکا کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ئازادکردنی بارمتەکان و فەراهەمکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارام و سەقامگیر"، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی پێکردووە.

بایدن باس کە پلانێک دەکات کە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش و گروپی حەوتی کردووە و ئسرائیل و حەماس قبووڵیان کردووە، بەڵام قورسی و ئاڵنگاریی هەیە بۆ جێبەجێکردنی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار