ئێران جارێکی تر لە لایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای تری بەسەر دەوڵەتی ئێراندا سەپاند و رەتیشی دەکاتەوە ئەم سزایانە بەهۆی بەرنامەی پڕچەککردنی حوسییەکان و حزبوڵا و حەماس بێت.

ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ژمارەیەک سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە و سزاکان تەنها یەک لایەنی دیاریکراو دەگرێتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەوەی خستۆتەڕوو، لە مانگی رابردووش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی بانکیدا سەپاند کە هاوکاری ئێرانی دەکرد لە تێپەڕاندنی سزاکانی و گەیشتن بە سیستمی بانکی جیهانیی.

لەو بارەیەوە حکومەتی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ملیارەها دۆلار لە رێگەی ئەو تۆڕە بانکییەوە تێپەڕیوە و لە ساڵی 2020ەوە کار بۆ ئێران دەکات، کارەکانیش فرۆشتنی نەوت و پێترۆکیمیایی بوو.

لە هەمانکاتدا ئەمریکا رەتیشی دەکاتەوە ئەم سزایانەی بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت بەهۆی بەرنامەی پڕچەککردنی گروپە چەکدارەکانی وەک، حوسییەکانی یەمەن، حزبوڵای ئێران و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار