سێنتکۆم: سێ فڕۆکە و بەلەمێکی حووسییەکانمان لە ناو برد

2 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

سێنتکۆم دەڵێت، فڕۆکە و بەلەمێکی حووسییەکانمان لە ناو بردوە و هەرسێ فڕۆکەکە بێ فڕۆکەوان بوون، دوانییان لە ئاسمانی دەریای سوور و سێهەمیش لە ناوچەیەکی سەر بە حووسییەکان لە ناو بران.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی تەمووزی 2024، فەرماندەیی ناوەندیی‌ هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی سەر بە حووسییەکانی یەمەنیان لەناو بردووە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەم سیستەمە، نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی نزیک دەکەن بۆ سەر ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، ئەم رێوشوێنانە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان.

لای خۆشیانەوە حووسییەکان ئاماژەیان بەوەدا، بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەرکەشتییەکی ئیسرائیلی لە کەنداوی عەدەن کردە.

ئەو گرووپە ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ئەگەر ئیسرائیل دەستدرێژییەکان و گەمارۆی سەر گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززەدا رانەگرێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار