وەزارەتی تەندروستی غەززە: لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا 38 هەزار و 713 هاوڵاتی غەززە کوژراون

2 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كەس لە غەززە كوژراون و 69ی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، وەزارەتی تەندرووستی غەززە رایگەیاند، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا 38 هەزار و 713 هاوڵاتیی غەززە كوژراون و 89 هەزار و 166 كەسیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش كراوە، بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كەس لە غەزە كوژراون و 69ی دیكەش بریندار بوون.

تەندروستی غەززە، دەشڵێت، 284 رۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها 10 هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش لای خۆیەوە ، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە هەزار و 404 كەس و نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار