ئەفسەرێکی باڵای تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەفسەرێکی باڵای سەربازی تورکیا لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان کوژرا وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی بەناوی عەبدوڵڵا جەم دەمیرکان، ئەفسەری هێزی وشکانی لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "رۆژی 12ی مانگ لە کاتی رووبەڕووبوونەوەیەکی سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ، مینێک لەژێر پێی سەربازێک بەناوی بەهادر ردڤان تالای تەقییەوە کە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و عەقید عەبدوڵڵا جەم دەمیرکانیش بە سەختی بریندار بوو".
وەک وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی پێکردووە، "دوای هەفتەیەک چارەسەرکردن و سەرباری هەوڵی پزیشکەکان، عەقید عەبدوڵڵا شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی سەربازی لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا".
بابهتی پهیوهندیدار