ئیسرائیل دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتیى لە یەمەن بۆردوومانکرد

2 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتیىان لە یەمەن بۆردوومانکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 20ی تەمووزی 2024، دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتیى لە یەمەن بۆردوومانکرا، لەم بارەوەیەوە ماڵپەڕى ئێکسیۆس ئاشکرایکرد، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

میدیاى حوسییەکان رایانگەیاند، لە پارێزگاى حودەیدە لە یەمەن دامەزراوەیەکى گەورەى نەوتی بۆردوومانکراون.

ماڵپەڕى ئێکسیۆس لە زارى بەرپرسێکى ئەمریکییەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دامەزراوە نەوتییە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.

لەم بارەیەوە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئەوەی ئاشکرا کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل دامەزراوەیەکى پاڵاوتنى نەوتیان بۆردوومانکردووە، ئەوەش لە تۆڵەى هێرشى درۆنیى حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل.

جێگەی ئەماژەیە، رۆژى هەینى، دەستەى پەخشى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى درۆنەوە لە ناوەڕاستى تەلئەڤیڤ و چەند سەند مەترێک دوور لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا، هاوڵاتییەکى ئیسرائیلى گیانیلەدەستداوە و 10 کەسى دیکە برینداربوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار