زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب:

 ڕۆژی ٢٨/٧ کاتژمێر ٤:٥٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە مەیدانی بەرخۆدان لە گردی ئامەدیە بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەست، سیستەمی کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیایان تێکشکاند.

 ڕۆژی ٢٩/٧، کاتژمێر ٥:٥٠خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامەدیە کردە ئامانج، هەروەها گورزێکی تێکشکێنەریان ئاراستەی ناوچەی داگیرکەر کرد.

 ڕۆژی ٢٨/٧ کاتژمێر ٠٩:٠٠، هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، سیستەمی کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار تێکشکاند.

ڕۆژی ٢٨/٧ کاتژمێر٨:٠٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل دەستوەردانیان لە جموجۆڵی کۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەردا کرد، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان، لە گردی بەهار.

ڕۆژی ٢٩/٧ کاتژمێر ٠٩:٠٠ سیستەمی کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار، بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان تێکشکێندرا.

 ڕۆژی ٢٩/٧ کاتژمێر ٨:١٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار، بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، سیستەمێکی کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیایان تێکشکاند.

٢. ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە کراون:

 لە ڕۆژانی ٢٧، ٢٨، ٢٩، ٣٠/٧، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا یەکجار گۆڕەپانی نەورۆزیان لە ناوچەی قەندیل بۆردومان کرد، ١٢ جار گۆڕەپانی گردی شەهید هاوار و شەهید شەریف و سێنینیان لە ناوچەی خاکورک بۆردومان کرد، ٦ جار گۆڕەپانی شەهید ئەسلان، زیڤیک، زەنکێل، یاکمال، سپیندار و کانی سارکیان لە دەڤەری کاری بۆردوومانکرد، ٣جار مەیدانەکانی بەرخۆدانیان لە  شیلاز و بیشیل لە ناوچەی مەتینا بۆردوومانکرد، ٣ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٥ هێرشی بۆردوومانکردن.

 ڕۆژانی ٢٧ و ٢٩/٧، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی و ناوچەی خاکورک لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب، بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

٣٠/٧/ ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار