وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ڕێگە نادەین میلیشیای حزبوڵای لوبنان سنورەکان و ناوچەکە تێکبدات

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی، 9ی ئابی 2024، یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی بۆ دانیشتووانی لوبنان دەرکرد و ڕایگەیاند، ئەگەر میلیشیاکانی حزبوڵا بەردەوام بن لە دەستدرێژییەکانیان، ئیسرائیل بە هەمو هێزی خۆیەوە شەڕ دەکات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەگەر حزبوڵا درێژە بە دەستدرێژیی خۆی بدات، ئیسرائیل بە هەموو هێزی خۆیەوە شەڕی لەگەڵ دەکات، دەشڵێت "ئەوانەی یاری بە ئاگر دەکەن، پێویستە چاوەڕوانی لەناوچوون بن".

یۆواڤ گاڵانت، لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ڕێگە نادەین میلیشیای حزبوڵای لوبنان سنورەکان و ناوچەکە تێکبدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار