ئەمریکا: ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر غەززە هەیە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵ دەدات ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، پێیان وایە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر غەززە هەیە.

ڤێدانت پاتەل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵدەدات ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە پێمان وایە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر غەززە هەیە، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە، بەردەوامین لە کارکردن بۆ ئەوەی لایەنەکان ڕازی بن بە ئاگربەست.

لەکۆتایدا وتی، بە قووڵی نیگەرانین سەبارەت بە ڕووداوە ترسناکەکەی هەفتەی ڕابردوو لە غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار