بلینکن بۆ سوودانی: عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكان

3 مانگ لەمەوپێش



هاڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، بە‌غداد لە پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکەی بەرپرسیارە.

گرووپەکانی مقاوەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشبکاتەسەر بارەگاکانیان، ئەوانیش هێرش دەکەنەسەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

"لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق باس لە گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكەو خۆ بەدورگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر کراوە"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

بلینكن جەختیكردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی عێراق لە پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەهێرشی گرووپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران، هەردوولاش پابەندی خۆیان بە بەردەوامی هەماهەنگی بۆ دۆسییەکانی ناوچەکە دوپاتکردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار