ئەمریكا: لەگەڵ عێراق باسمان لە كشانەوەی هێزەكانمان نەكردووە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، سەبارەت بە مانەوە یان كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق، ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت باسیان لە كشانەوەی هێزەكانیان نەكردووە.
چەند ساڵێكە كە بەشێك لە بەرپرسانی حیزبی و حكومیی عێراق داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن، ئەمریكا تاوەكو ئێستا كشانەوەی هێزەكانی ڕانەگەیاندووە.
ڤێدان پاتێل، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: بابەتی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لە مانگی چواری ئەمساڵ لە كۆبوونەوەی نێوان سوودانی و بایدن لە كۆشكی سپی باس كراوە.
وتیشی: گفتوگۆكە لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی هاوبەشی ئەمنیی دوولایەنەی نێوان ئەمریكا و عێراق بوو، نەك كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
بەوتەی پاتێل، گفتوگۆكانیشمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامن، ئەمە پرۆسەیەكە بۆ پابەندبوونی هەردوولامان سەبارەت بە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ناوچەكە.