جۆ بایدن: کۆڵنادەن تاوەکو دانوستاندنەکانی غەززە بۆ ئاگربەست ئەنجامی دەبێت
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دانوستاندنەکانی ئاشتی غەززە بەڕێوەدەچن و هێشتا راگەیاندنی ئاگربەست ئەگەرێکی بەهێزە.
لەبارەی ئاگربەستی نێوان غەززە و ئیسرائیل جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "دانوستاندنەکانی ئاشتی غەززە بەڕێوەدەچن و هێشتا راگەیاندنی ئاگربەست ئەگەرێکی بەهێزە، کۆڵنادەن تاوەکو دانوستاندنەکانی غەززە بە نێوەندگیری وڵاتەکەی و قەتەر و میسر ئەنجامی دەبێت".
حەماس و ئیسرائیل یەکتری بە خۆدزینەوە لە رێککەوتن تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی غەززە و ڕێنمایی تیمەکانی دانوستاندنی کردووە، پێشنیازی نوێی ئەمریکا بۆ نزیککردنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەرەوپێش ببەن.
بابهتی پهیوهندیدار