ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: لە مانگی ئابدا 23 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئەیلوولی 2024، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاپۆرتێکیان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە مانگی ئابدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە مانگی ئابدا 23 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.

دەشڵێن، لە مانگی ئابدا لانی کەم 10 چالاکوانی ژن دەستبەسەر کراون و 11 چالاکوانی دیکەش سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە، کە شەشیان کوردن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نزیکەی 11 چالاکوانی ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران سەرجەم سزای ٤٠ ساڵ و پێنج مانگ و 22 ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها 23 ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون، کە 13 ژن لەلایەن هاوژینەکەیانەوە، دوو ژن لەلایەن باوکیانەوە، دوو ژن لەلایەن کوڕەکەیان و شەش ژن بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار