گۆڕان، مردن یان هەستانەوە!

2 مانگ لەمەوپێش



عەبدوڵای مەلا نووری


   کاندیدی هیچ حیزبێک، هێندەی ئەوانەی گۆڕان کاریان سەخت نییە.


ئەوان، زۆرێکیان ژن و پیاوی بەڕێزن، ئەما باجی کۆمەڵێک سیاسی و بەرپرسی حزبی و حکومی ساختەچی و گەندەڵ و جاسوس دەدەن، کە ژمارەیان لە پەنجەی دەستەکان تێناپەڕێ.


باجی دەستگرتن بە سەر گردەکەو میراتی سیاسی و دارایی نەوشیروان مستەفا دەدەن، لە لایەن دوو کوڕەکەیەوە.


بۆ ئەوەی کاندیدەکانی گۆڕان لانی کەم ماڵی خۆیان لە ماڵی چینی بنەماڵەچی و فاسدی گۆڕان جیا بکەنەوە، سێ خاڵی خێرا پێویستە:


یەک: دەبێ رێکخەرو خانەی راپەراندن، کە ئیستیقالەیان کردووە، بۆ ئەبەد دور بکەونەوەو جارێکی تر بەرپرسیارێتی وەرنەگرنەوە.


دوو: دەبێ بە زوترین کات، گۆڕان لە سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت، پارێزگاری سلێمانی، بکشێنەوە، هەرکەس نەکشێتەوە بێ چەندو چون پارتیە یان یەکێتیە، دەبێ گۆڕان خۆی لەمانە بێ بەری بکات.
هەروەک هیچ یەک لەو بەرپرسە حکومیانە، کە دەکشێنەوە، نابێ هیچ پۆستێکی حزبیان پێ بدرێ.


ئەو قسەیە خیانەت و درۆ بوو، کە دەوترا گۆڕان بە شەرتی چاکسازی بۆ شەش مانگ رۆشتوەتە حکومەت، ئەگەر نا دەکشێتەوە.


من لەم دوایانە زانیم، هیچ رێکەوتنێک لەو جۆرە نەکراوە، درۆکەش بۆ غافڵگیرکردنی گۆڕانخوازان بوو.


سێ: دەبێ کوڕانی کاک نەوشیروان بە تەواوی دور بخرێنەوە لە دەستێوەردانی گۆڕان، ئەگەر قبوڵی ناکەن ئەوا چارەسەر ئەوەیە گردەکەیان بۆ بەجێبهێڵرێت، و گۆڕان لە پارکێکدا چادر هەڵ بدات.


بەم دۆخەی ئێستاوە گردەکە رەمزی گۆڕان نییە، بەڵکو موڵکی بنەماڵەیەکی تری سیاسیە.


تەوریسی سیاسی ژەهری دوژمنانی کوردو دەسەڵاتە، جار لە دوای جار بە کار دەهێنرێ بۆ لەبار بردنی خەون و هیوای گەلەکەمان.


لە راستیدا، گۆڕان لە کۆتا ساتەکانی مردنیدایە، ئەگەر دەرفەتێک بۆ رزگارکردنی مابێ، ئەوا پێویستی بە بڕیاری ئازایانەو لێدانی کارەبایە…

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار