کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران دەبارێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە.

کەشناسی هەرێم، لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:
 
هەولێر : ٣٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٣٢ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٣٣ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٣٧ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٣٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەى سیلیزى
سۆران: ٣٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٣٨ پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار