یەكێتی و پارتی رێگربوون لە جێبەجێكردنی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
2 ڕۆژ لەمەوپێش
غالب محەمەد بۆ هاوڵاتى:
- یەكێتی و پارتی رێگربوون لە جێبەجێكردنی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
- ئەگەر تەوتین جێیەجێ بكرێت هاوڵاتیانی هەرێم لە سەد قەرزی جۆراو جۆر سود مەن دەبن
- یەكێتی و پارتی فشاریان لە موچەخۆران كردوە و بە زۆر فۆڕمی هەژماری منیان پێ پڕكردونەتەوە
- هەژماری من شتێكی فاشیلە و كێشەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەرناكات
- بە تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كێشەی موچە كۆتایی پێدێت
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند یەكێتی و پارتی رێگربوون لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
غالب محەمەد لە لێدوانێكی تایبەتدا بە هاوڵاتی راگەیاند تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كیشەی موچەخۆرانی كوردستان چارەسەر دەكات كە لە 2014وە بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام یەكێتی و پارتی رێگربوون لە جێبەجێكردنی تەوتین.
وتیشی: تاكو پێش دوو مانگیش یەكێتی فشاری دەخستە سەر فەرمانبەران و بەڕێوەبەرە گشتیەكان و سەربازەكان و بە زۆر فۆڕمی هەژماری منیانی پێ پڕدەكردەوە هاوشێوەی پارتی.
رونیشیكردەوە هەژماری من شتێكی فاشیلە و كێشەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەرناكات، بەڵام ئەگەر عێراق راستەوخۆ موچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ،لەكێشە و گرفت جیادەبێتەوە و دەچێتە ناو سیستمی موچەی عێراقەوە، هەر وەك چۆن بە موچە خۆرێكی بەسرە دەدرێت بە هەمان شێوە بە موچە خۆرێكی هەرێمیش دەدرێت لەكاتی خۆیدا بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی كە هەیە.
غالب محەمەد لە درێژەی قسەكانی بۆ هاوڵاتی ئاشكرای كرد ئەو بانكانەی كە بەشداری لە تەوتین دەكەن بانكە فیدڕاڵیەكانە و بە سەد جۆر قەرز دەدەن و هاوڵاتیانی هەرێمیش دەتوانن سود مەنبن لەو وەرگرتنی ئەو قەرزانە.