بەلای كەمەوە رۆژانه منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) رایگەیاند بەلای كەمەوە رۆژانه منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت.

یونسێف لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە رۆژی چواری ئەم مانگەوە بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان حزب ولڵاَ و ئیسرائیل، رۆژی منداڵێك بەلای كەمەوە لە لوبنان دەكوژرێت و دەبێتە قوربانی.

رونیشیكردەوە لە چواری تشرینی یەكەمی ئەم ساڵەوە رۆژی منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت و دەی دیكەش بریندار دەبن و بە دەیان هەزار منداڵی دیكەش كە لە بۆردومانەكان رزگاریان بووە، دووچاری تەنگە نەفەسیەكی توند بوونە، بەهۆی بەرزبوونەوەی توندوتیژی و پشێویەوە.

فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل لە 23ی ئەیلولی رابردوو بۆردومانی باشوری لوبنان و بەیروتی پایتەخت دەكەن و لە یەكی ئكتۆبەری ئەم مانگەشەوە سوپای ئیسرائیل لەشكركێشیەكی چڕی بۆ سەر باشوری لوبنان دەستپێكردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار