کاریگەریی لەکارخستنی ئەنجومەنی ئیتیحادلەسەر هەرێمی کوردستان چییە؟
5 ڕۆژ لەمەوپێش
ئەحمەد ئیبراهیم
سەرەتا بەشێوەیەکی گشتی گۆڕینی شێوازی دەوڵەت لە عێراق لەدەوڵەتی سادەوە بۆ دەوڵەتی ئاوێتە بە دوو قۆناغدا تێپەڕبووە: قۆناغی یەکەم: گۆڕینی نافەرمی یاخود کردارییە لە وڵاتێکیسادەوە بۆ ئاوێتە؛ لە ساڵی (١٩٩١)دا، کە دەبێت بە یەکەیەکیسیاسی نیمچە سەربەخۆ و دابڕاو لە دامەزراوەکانی حکومەتیعێراقی ئەو کاتە، پاشان لە ساڵی (١٩٩٢)دا، بەشێوەیەکی کرداریهەرێمی کوردستان دروست دەبێت، هەر لە هەمان ساڵداهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دەدرێت لە بەرواری (١٩/٥/١٩٩٢)داکە پێی دەوترا ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان. ئەم قەوارە نوێیەلە بەرواری (٤/١١/١٩٩٢) بڕیاریدا پشت بە فیدڕاڵییەت ببەستێتبۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسی دۆزی کورد لە عێراق. بۆ ئەممەبەستەش چەندەها کۆنگرە بەسترا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەوکاتەی عێراقەوە بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی فیدراڵی لە عێراق، لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس، گرنگترین ئەو کۆنگرانەش کە بۆ ئەممەبەستە بەستران (کۆنگرەی لەندەن) بوو لەلایەن ئۆپۆزسیۆنیعێراقییەوە لە ساڵی (٢٠٠٢)دا، کە لایەنە سیاسییە کوردییەکان و شیعییەکان بەشداربوون تێیدا، لەگەڵ گەورە دروستکەرانی بڕیارو ناوەندی توێژینەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نوێنەریویلایەتە یەکگرتووەکان(زاڵمای خەلیل زادە)، هەموو لایەنەبەشداربووەکان کۆکبوون لەسەر پەیڕەوکردنی فیدڕاڵیزم لە عێراقدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسدا.
قۆناغی دووەم: بریتییە لە قۆناغی گۆڕینی فەرمی و دەستوریی، ئەمەش لە یاسای بەرێوبردنی دەوڵەتی عێراقیدا بۆ قۆناغیڕاگواستنی ساڵی (٢٠٠٤)دا بەرجەستە بوو. دواتریش لە دەستوریعێراقی بۆ ساڵی (٢٠٠٥)دا جێگیر کرا، کە جەختیان لەسەرپەیڕەوکردنی فیدڕاڵیەت دەکردەوە وەکو شێوازی حکومڕانی لەعێراق.
فیدڕاڵیزم چییە؟
فیدڕاڵیزم جۆرێکە لە سیستمی سیاسی کە ڕێگە بە فرەییکۆمەڵایەتی لە دەوڵەتەکاندا دەدات و دەتوانن گوزارشت لەتایبەتمەندییەکانی خۆیان بکەن لەگەڵ مانەوەی یەکێتییەکی توند لەژێر سایەیی یەکگرتنە فیدڕاڵیەکەدا، هەروەها یەکێکە لە گرنگترینئامرازە دیموکراسییەکان و چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە بۆئیدارەدانی فرە کلتوریی و هەمەچەشنییەکان. لە نێوان هەر یەک لەحکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمەکاندا لە ڕێگەی دەستورەوەدەسەڵاتەکان دابەش دەکرێت، لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کەدەوڵەتی فیدڕاڵی لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک دەوڵەت یاخود یەکەوەدروست دەبێت بە مەبەستی دەوڵەتێکی یەکگرتووی ناوەندی بەهێزلەسەرئاستی ناوخۆیی و دەرەکی. لە جیهاندا بە نزیکەیی (٢٨) دەوڵەت پەیڕەوی سیستمی فیدڕاڵی دەکەن.
دەسەڵاتەکان لە دەوڵەتی فیدڕاڵیدا چۆن دابەشدەبن ؟ دەوڵەتی عێراق بە نمونە:
لە عێراقدا دەسەڵاتی یاسادانان دابەش دەبێت بۆ دوو ئەنجومەن: یەکێکیان پێی دەوترێت ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەی دیکەیان پێیدەوترێت ئەنجومەنی ئیتحاد، لێرەوە دەتوانین بڵێین دەسەڵاتەکانلەنێوان ئەم دوو ئەنجومەنەدا بەم شێوەی خوارەوە دابەش دەبن:
هەندێک بابەتی دیاریکراو بە تەواوی دەسپێردرێت بە ئاستێکیحکومەت، بەڵام ئەو دەسەڵات و بابەتانەی دیکە کە دەمێنێتەوە بەهاوبەشی لە نێوان هەردوو ئاستەکەی حکومەت (حکومەتی فیدڕاڵیو حکومەتە هەرێمیەکان)دا بەڕێوە دەچێت، کە هەریەک لەم دووحکومەتە دەتوانن یاسا بۆ ئەو بابەتە هاوبەشانە دەربکەن، بەڵام بەمەرجێک ئەو یاسایانەی کە یەکە هەرێمیەکان دەریدەکەن بۆ ئەومەبەستە پێچەوانەی دەستوری فیدڕاڵی نەبێت، بە مانایەکی دیکەحکومەتی هەرێمیەکان دەتوانن کۆمەڵێک یاسا دەربکەنلەبەرژەوەندی خۆیاندا بەڵام پێچەوانەی دەستورە فیدڕاڵیەکە نەبێت، کە ئەمە لە ئێستادا مۆدێلێکی نوێی دەوڵەتە فیدڕاڵییەکانە و زۆرێک لە دەوڵەتە فیدڕاڵییەکان جێبەجێی دەکەن.
لە ماددەی (٦٥)ی دەستوری عێراقی ساڵی (٢٠٠٥)دا، باس لەپێکهێنانی ئەنجومەنێک کراوە بە ناوی ئەنجومەنی ئیتیحاد، ئەمئەنجومەنە نوێنەرایەتی هەرێمەکان دەکات لەناو دەسەڵاتییاساداناندا، کە دەبێت بەشێک بێت لەو دەسەڵاتە و بەشداربێت لەدەرکردنی یاساکاندا بە تایبەت لەو یاسانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان ناڕاستەوخۆیان بە هەرێمەکانەوە هەیە، پێکنەهێنانی ئەمئەنجومەنە یاخود لە کارخستنی؛ واتا کەم وکورتی لە بونیادیدەستوری و یاسایی دەوڵەتی ئیتیحادیدا، چونکە دەستور ئاماژەیبۆ کردووە.
هۆکاری لە کارخستنی ئەم ئەنجومەنەش دەتوانین بیگەڕێنینەوە بۆلاوازی ئیرادەی لایەنەسیاسیەکان، کە پێیانوایە دروستبوونی ئەمئەنجومەنە دەبێتە هۆی دابەشکردنی عێراق و زیاتر لە یەکەیەکیهەرێمی دروست بێت، یاخود دەتوانین بڵێین وشیاریی دیموکراسیفیدڕاڵییان نییە، واتە سەرکردەکان پێیانوایە جێبەجێکردنیفیدڕاڵی دەبێتە هۆی دابەشبوونی عێراق و پتەوبوونی هەرێمیکوردستان، کە لە داهاتوودا مەترسی گەورە بۆ سەر عێراق دروستدەکات.