قەهوەچی بۆ هاوڵاتی: ئەو رۆڵەی بە توركمانەكان دراوه لە هەرێم وەك پێویست نييه

4 هەفتە لەمەوپێش



مونا قەهوەچی

- ئەو رۆڵەی بە توركمانەكان دراوە لە هەرێمی كوردستان لە ئاستی چاوەڕوانكراودا نييه.

- داوا دەكەین دوو پۆستمان پێبدرێت لە كابینەی داهاتوویی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند ئەو رۆڵەی بە توركمانەكان دراوە لە هەرێمی كوردستان لە ئاستی چاوەڕوانكراودا نييه.

مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند ئەو پێگە و رۆڵەی بە توركمانەكان دراوە لە هەرێمی كوردستان لە ئاستی چاوەڕوانیماندا نەبووە و وەك پێویست نەبووە.

داوايشيكرد دوو پۆستی خزمەتگوزاری لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت بە پارتی چاكسازی توركمان تاكو بتوانن خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەن.

وتيشى: بەمافی خۆمانی دەزانین كە یاریدە دەرێكیشمان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەبێت و نوێنەرایەتی توركمانەكان بكەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار