چاوپێکەوتنی دەزگای میدیایی هاوڵاتی لەگەڵ "ابراهيم سومەیدەعی" ڕاوێژکاری سیاسیی "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق.

چاوپێکەوتنی هاوڵاتی لەگەڵ ڕاوێژکاری محمد شیاع سودانی

3 هەفتە لەمەوپێش



چاوپێکەوتنی دەزگای میدیایی هاوڵاتی لەگەڵ "ابراهيم سومەیدەعی" ڕاوێژکاری سیاسیی "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سازدانی: هاوڵاتی

 

كاكە مەرحەبا

رێگام بدە بگەڕێمەوە بۆ نامەكەت

بەڕاستی پرسیارەكانت رۆژنامەوانی و ورد و جوانن، دەستخۆشیت لێدەكەم...

شەرەفمەندم كە پەیوەندیم هەبێت لەگەڵتان...

دووبارە سڵاوم بۆ بەڕێزت و كارمەندانی رۆژنامەی هاوڵاتی و هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی خەڵكی سلێمانی...

هاوڵاتی: ئایا بەڕێز سودانی توانیوێتی لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بكات؟

 

لەم بارەیەوە دەڵێم كاركردن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی ...

یەكەم حكومەتی سودانی لەهەموو حكومەتەكانی دیكەی تر كراوەترە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەردوو بەشەكەی هەرێمەوە بە سلێمانی و هەولێرەوە .... یەوەندیەكان هاوسەنگ و دادپەروەرانەن لەسەرتای پێكهێنانی حكومەتی سودانیەوە و خودی سودانی خۆی هیچ كێشەیەك و قەیرانێكی نەبووە لەگەڵ هەرێم، ئەم حكومەتە نەچۆتە كێشە لەگەڵیاندا و هیچ كێشەیەكيشى دروست نەكردووە لەگەڵ هەرێم  و توانیوێتی هەرێم بگرێتە خۆی.

حكومەتەكەی سودانی هەر زوو دەستیكرد بە كرانەوە و هەوڵیدا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكان و كێشە هەڵواسراوەكانی پاشماوەی چەند حكومەتێكی جۆراوجۆر، بەڵام هەندێك لەم كێشانە جێبەجێكارین، پەیوەستن بە هەردوو حكومەتەكەوە ئەمانەش توانرا بەپەلە چارەسەر بكرێن، بەڵام هەندێك لە كێشەكان، پەیوەندیان بە قوڵایی سیاسیەوە هەیە، لەدەرەوەی رۆڵی حكومەتەوەن.

قوڵایی سیاسی بۆ ئەو ئیئتیلافەی كه حكومەتەكەی پێكهێناوە، هەندێكیشیان پەیوەندیان بە شیكردنەوەی دەستور و هەڵوێستە یاسایەكان بەرامبەر بە ناكۆكیەكان.

كۆی گشتی ئەم كێشانەش ئیشی لەسەر كراوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە ناكۆكی جێبەجێكاریەوە هەیە، ناكۆكیەكانی راستەوخۆی نێوان هەردوو دەسەڵاتدار بەپەلە چارەسەركران ....

چارەسەركردنی كێشەكان بێگومان پێویستی بەكاتی زیاتر  و كردنەوەی زیاترە.

 

سەردانی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان تەواوكەری ئەو هەوڵانەیە و ئەگەر دیقەت بدەیت لەدوای 2003 یەكەم جارە بەغداد، یەكەم جارە سەرۆكی حكومەتێكی عێراقی نێوەندگیری بكات لەنێوان دوو حزبی گەورە و تێكڕای حزبە كوردستانیەكانی دیكەش بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەداخەوە دوای ئەوەی هەوڵ هەبوو  (لەبەر ئەوەی هەندێك لایەن هەبوو لە بەغدا رەنگە نیگەران بوبێتن یان هەوڵیان دابوبێت) بۆ تێكشكاندنی هاوسەنگی بەرقەراربونی هەرێم و بەرافراوانتركردنی ناكۆكیەكانی نێوان هەردوو حزبەكە و حزبە سەرەكیەكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی لاوازبونی هەرێم....

نەخێر ئەمڕۆ بەغداد هەرێمی كوردستان دەپارێزێت چونكە ئەوە مافێكی دەستوری و نەتەوەیی خۆیانە مافی پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكی گەلی عێراقە كه گەیشت بەو ئاستەی بتوانێت لەچوارچێوەیەكی ئیداری خۆی رێكبخات

خۆت دەزانیت ئێمەى نەتەوەی عەرەب لەسەرەتاوە وتاری نەتەوایەتیمان دژ بەیەك دەردەكرد و پێمان قبوڵ نەدەكرا، بەڵام دەرئەنجام ئێمە ئەمڕۆ هەر هەموومان وەك ئەزمونێكی ئیداری تەماشای ئەزمونەكەی هەرێم دەكەین كە بەشێكە لە دەوڵەتێكی فیدڕاڵی و دەستورەكەشی فیدڕاڵیە ...

دەرئەنجام زۆربەی ئێمەی عەرەب بەخۆمیشەوە دیدگایەكی قوڵمان بۆ دروست بوو... ئێمە پێمان باشە یەكگرتوویی و فیدڕاڵیەتی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت و تێگەیشتن لەنێوان حزبەكانی هەرێم هەبێت بۆ سەرخستنی ئەم فیدڕاڵیە ....

ئەم دیدگا بوێرە رەنگە لەلایەن نووسەر و رۆشنبیرەكانە دەربچێت، بەڵام لەلایەن خودی سەرۆك وەزیران و حكومەتەكەیەوە دەربچێت، ئەمە دەستپێشخەریەكی نمونەیی و مێژویی گەورەیە، كە سەرۆك حكومەت لە بەغداوە بڕوا بۆ هەرێم وەك هەوڵێك بۆ چاككردنەوەی درزەكان...هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان و هەوڵدان بۆ پێكهێنانی حكومەت ..

وەك وتم: پەیوەندیەكانی تایبەتی و ناوازەن لەگەڵ هەردوو حزبەكە و باوەڕپێكراوە لەلایەن سەركردەكانی هەردوو حزبەكەوە .

 

 

هاوڵاتی: سەبارەت بە بابەتی نەوت و موچە، سودانی گەیشتووەتە چ ڕێكەوتنێك لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم؟

سەبارەت بە مووچە و نەوتی هەرێم تۆ خۆت دەزانیت بڕیارێك لە دادگای فیدڕاڵیەوە دەرچوە بۆ تەوتینى موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بەو پێیەش بونەتە بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق وەردەگرن ..

ئەم بیروڕایە دابەشبووە بەسەر دوو تیمدا...تیمێك پشتگیری لێدەكات و تیمێكیش دژایەتی دەكات...

من پێت دەڵێم حكومەتی عێراق بەهیچ جۆرێك هەرگیز لایانگرنەبووە لەم  بڕیارە ..

رەنگە هەندێك لە حزبە كوردیەكان و لایەنە كوردیەكان هەوڵی ئەوەیان دابێت حكومەت و خودی سودانی تۆمەتبار بكەن...

بڕیارەكە سوپرایس بوو لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە و حكومەت پابەند بوو بە بڕیارەكەوە بەڵام من خودی خۆم شەخسی خۆم وەك كەسێكی سیاسی پێم وایە و هیوادارم دادگای فیدڕاڵی بە بڕیارەكەی خۆییدا بچێتەوە و باشگەزبێتەوە و مووچەكانی هەرێم بگەڕێتەوە بۆ هەرێم، ئەمەیان دەتوانیت لابەری زۆر پێویست نیە، بەڵام ئێمە وتمان كاتێك دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە تەوتینكردنی مووچە، حكومەت بڕیارەكەی جێبەجێكرد بێگومان.

بەڵام ئێمە لەبەردەم كێشەیەكی ترداین مامۆستای بەڕێزم، ئەوەش ئەوەیە: ئێمە رێژەیەكی دەستوریمان هەیە كە لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدراوە كە وەك بەڕێزتان دەزانن 12.67، دواجار كە مووچە لە بودجەی فیدڕاڵی بدەیت و هیچ پشكێكیشت وەرنەگرتووە لە هەناردەكردنی نەوت، ئەمە دەبێته هۆی كێشەدروستبوون، دەبێتە هۆی خەلەلێكی گەورە لە بودجەدا.

ئەمە پێویستی بە دیراسەكردن توێژینەوە هەیە منیش پێم وایە ئەمە یەكێكە لەو خاڵانەی كە بەردەوام دیراسەی بۆ دەكرێت ...

ئێمە لەدوای سكاڵاكەی عێراقیەوە كێشەیەكی ترمان هەیە كە لەسەردەمی حكومەتی بەڕێز مستەفا كازمی دەرچوو ئەگەر بیرت بێت لەلایەن دادگای فەڕەنساوه بۆ ڕاگرتنی هێڵی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جیهان و بڕیاریدا توركیا غەرامە بكات و هەناردەكردنی نەوتیشی ڕاگرت...

ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەلایەن توركیاوە، وای لەهەرێم كرد شایستەكانی نەخاتە سەر بودجە ..

 

دانوستان هەیە، حكومەتی عێراق دەستوەردانی كردووە بۆ هەوڵدان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت، چونكە تەنانەت ئەگەر هەرێمیش بیەوێت نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات، هیچ مەعقول نیە لەڕێگای بارهەڵگرەوە باریكەیت و بینێریت بۆ بەسرە، لەم حاڵەتەدا زەرەرێكی زۆر دەكەین راستە یان نا.

دواجار حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی كار دەكەن لەسەر دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لەرێگای بەندەری جیهانەوە، وەك هەوڵدان بۆ پڕكردنەوەی ئەو لەدەستدانە گەورەیەی دروستبووە لە بودجە بەهۆی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتەوە.

سایتێك هەیە لەهەرێمی كوردستان سەر بە كۆمەڵێك كۆمپانیاى نەوتن كە لە كوردستان كار دەكەن بە چركە ئەو زەرەرانە دەژمێرێت كە بەر هەرێم دەكەوێت، بە بۆچونی من ژمارەكە 24 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە...

تۆ سەیركە ئێمە لەو كاتەوەی هەناردەكردنی نەوت راگیراوە 24 ملیار دولارمان تێپەڕاند، ئەگەر ئەم ژمارەیە دابەش بكەین بەسەر سێ‌ و چوار لە ساڵێكدا، ژمارەیەكی گەورەیە لە بودجەدا ... ئەم بابەتە لەئێستادا كاری لەسەر دەكرێت ، من پێم وایە هەوڵدان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە...

هاوڵاتی: پەیامی سودانی چیە بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێم؟

پەیامی بەڕێز سودانی بۆ هەرێمی كوردستان پەیامێكی روونە كە چیتر بەغدا دژ بە هەرێم كار ناكات یان وەك مەترسی سەیری هەرێم ناكات ...

هەوڵی تەواوكردنێكی گەورە هەیە لەنێوان دەسەڵاتى فیدڕاڵی و دەسەڵاتى هەرێم ، لەنێوان عەرەب و كورد و لەنێوان خودى گەلی عێراق وەك یەك دەوڵەت و یەك گەل... دواجار ئەو دەسەڵاتە ئیدارییەی هەرێمی كوردستان كە لە چوارچێوەی دەستوردایە دەبێت بەرقراربێت و بچەسپێت و دەبێت بەغداد بە سنگێكی فراوانەوە كار لەنێوان برا كوردەكان بكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بۆ بەدەستهێنانی بەرقەرابونێكی گەورەتر  كە ببێتە مایەی خێر بۆ هەرێم و دەوڵەتی عێراق بەرامبەر بە تەحەددیەكانی پاشەڕۆژ كە بەڕێوەن و خۆی لە كایەكانی ئابوری و سیاسیدا دەبینێتەوە.

سڵاو و ڕێزم 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار