وەزیری پلاندانان ژمارەی دانیشتووانی هەریمی کوردستانى راگەیاند
2 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری پلاندانان
- ژمارەی مێ له هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە.
-رێژەی گوندنشین لە هەرێمی كوردستان 16%.
-دانیشتوانانی هەرێمی كوردستان بە دانیشتوانانی گەنج ناودەبرێت.
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ژمارەی دانیشتووانی هەریمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسه.
وەزیری پلاندانان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ژمارەی دانیشتووانی هەریمی کوردستان (جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان) بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسه ، لەکاتێکدایە هێشتا داتابەیسی 4٪ـی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیوە.
رونیشیكردەوە ژمارەی نێر لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسە، لەبەرامبەردا ژمارەی مێ سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە.
ئاشكراشیكرد:
-رێژەی شارنشین لەهەرێمی كوردستان 84%.
-رێژەی گوندنشین لە هەرێمی كوردستان 16%.
-ژمارەی خێزانەكان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ملیۆنێك و 379 هەزار و 163 خێزان.
-تێكڕای قەبارەی خێزان لە هەرێمی كوردستان دەكاتە چوار پۆینت 6 كەس.
-رێژەی پیاوان لە هەرێمی كوردستان 50.24% .
- رێژەی ژنان لە هەرێمی كوردستان 49.76% .
دووپاتیشیكردەوە بەپێی داتاكان دانیشتوانانی هەرێمی كوردستان بە دانیشتوانانی گەنج ناودەبرێت.
وتيشى:
-دانیشتوانى ژێر تەمەنی كاركردن كەمتر لە 15 ساڵ بۆ 64 له 31.9% 31.9 پێكدهێنن.
-دانیشوانی تەمەنی كاركردن لە نێوان 15 سال بۆ 64 سال له 63.7% پێكدهێنن.
-دانیشتوانی سەروی تەمەنی كار كردن ،سەروی 65 ساڵ له 4.4% پێدەهێنن.
-تێكڕای گەشەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بریتیە لە 2.48%.
-ژمارەی یەكەی نیشتەجێبوون لەهەرێمی كوردستان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 28 هەزار و 937 یەكە.