گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی له جیهاندا دۆزرایەوە
4 ڕۆژ لەمەوپێش
- ئه‌و یه‌ده‌گه كه له كێڵگه‌ی زێڕی وانگو له ناوه‌ڕاستی چین دۆزرایه‌وه، ڕه‌نگه زیاتر له هه‌زار ته‌ن زێڕ به‌رهه‌مبهێنێت.
- تاقیكردنه‌وه‌كانی كونكردن له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه ئاماژه‌یان به بونی بڕێكی زیاتری زێڕ كردوه.
چین ڕايگه‌یاند گه‌وره‌ترین كانگای زێڕی له جیهانداى دۆزیوەتەوە كه 300 ته‌ن له‌و كانزا به‌نرخه‌ی تێدایه و به‌های یه‌ده‌گی كانه‌كه به زیاتر له 80 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی جیۆلۆجی پارێزگای هونان رایگه‌یاند، ئه‌و یه‌ده‌گه كه له كێڵگه‌ی زێڕی وانگو له ناوه‌ڕاستی چین دۆزرایه‌وه، ڕه‌نگه زیاتر له هه‌زار ته‌ن زێڕ به‌رهه‌مبهێنێت.
ده‌سته‌كه هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی 40 ده‌ماری زێڕی بڵاوكرده‌وه، كه ده‌رچه‌یه‌كی درێژ و ته‌سكن له‌ناو به‌رده‌كاندا كه كانزاكه‌یان تێدایه، له قوڵایی نزیكه‌ی یه‌ك میل له پارێزگای پینگجیانگ له شاری هونان.
ڕونیكرده‌وه كه ئه‌م به‌ردانه به ته‌نیا ڕه‌نگه 300 ته‌ن زێڕیان تێدابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری یه‌ده‌گی زیاده له چینه قوڵه‌كاندا.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێندنت)ی بەریتانی ، تاقیكردنه‌وه‌كانی كونكردن له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه ئاماژه‌یان به بونی بڕێكی زیاتری زێڕ كردوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه یه‌ده‌گه‌كه له‌وه گه‌وره‌تر بێت كه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
كێڵگه‌ی زێڕی وانگو یه‌كێكه له گرنگترین ناوه‌نده‌كانی كانگا له چین، به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌ت نزیكه‌ی 100 ملیۆن یوانی وه‌به‌رهێنانی له گه‌ڕان به‌دوای كانزاكان له ناوچه‌كه‌دا كردوه.
چین یه‌كێكه له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێڕ له جیهاندا و تا ساڵی 2023 ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی به‌رهه‌می زێڕی جیهانی به‌رهه‌مهێناوه، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه به پێشه‌نگی جیهان داده‌نرێت له بواری كانگادا، به‌و پێیه‌ی زاڵه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كانزا به‌نرخه‌كاندا كه له دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێی پاتری و ئه‌لیكترۆنیاتدا به‌كارده‌هێنرێن.