هێزێكی چەكداری عێراق داوای ناردنی هێزەكانی عێراق دەكات بۆ سوریا

دوێنێ



هاوڵاتی

- له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گروپه‌ تاوانكاره‌كان بۆسه‌ر گه‌لی سوریا ده‌ستیانپێكردوه‌. -

به‌ پێویستی ده‌زانن حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی فه‌رمی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا.

 

كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق ڕایگەیاند داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كەین هێزی سه‌ربازی فه‌رمی ره‌وانه‌ی سوریا بكات.

وته‌بێژێك به‌ناوی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گروپه‌ تاوانكاره‌كان بۆسه‌ر گه‌لی سوریا ده‌ستیانپێكردوه‌، هێشتا بڕیاری ناردنی موجاهیده‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێگریكردن له‌و گروپانه‌ نه‌دراوه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كه‌تائیبی حزبوڵا به‌ پێویستی ده‌زانن حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی فه‌رمی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌م گروپانه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بۆ سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ دروستی ده‌كه‌ن.

گرووپە چەكدارەكانی سوریا له‌ڕێگه‌ی هێرشێكی له‌ناكاوه‌وه‌ سه‌ركه‌وتو بون له‌ داگیركردنی شاری حه‌له‌ب و كۆنترۆڵكردنی به‌شێكی زۆری به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هێزه‌كانی سوپای سوریا له‌ زۆر شوێنی ناو شاره‌كه‌ كشاونه‌ته‌وه‌. ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ شاری حه‌له‌ب و لادێكانییه‌وه‌ درێژبوه‌وه‌ بۆ دو میحوه‌ری دیكه‌، یه‌كه‌میان له‌ دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌به‌وه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان له‌ لادێكانی پارێزگای ئیدلبه‌وه‌ به‌ره‌و جه‌رگه‌ی حه‌ما سه‌رچاوه‌ی گرتبو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار