گرووپە چەكدارەكانى سوريا پێشڕەوەیان كردووە و لە ناوەندی شاری حەماە نزیكبونەتەوە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئامادەکردنی هاولآتی

- گرووپە چەكدارەكان بەسەركردایەتی دەستەی تەحریر شام دەستیان بەسەر 18 گوند و شارۆچكەدا گرتووە لە گوندەكانی پارێزگای حەماە.

- گرووپە چەكدارەكان پێشڕەوەیان كردووە و بەرەو ناوەندی شاری حەماە لە سێ‌ میحوەرەوە بەروپێش دەڕۆن.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان دەستیان بەسەر 18 گوند و شارۆچكەدا گرتووە لە پارێزگای حەماە.

ڕوانگەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند گرووپە چەكدارەكان بەسەركردایەتی دەستەی تەحریر شام دەستیان بەسەر 18 گوند و شارۆچكەدا گرتووە لە پارێزگای حەماە لە ناوەڕاستی سوریادا.

وتیشی: ئەو گوندانەی گروپە چەكدارەكان دەستیان بەسەردا گرتووە بریتین لە ئەبو لەفە و مستەریحە و بیوز و سەروەت رەهجان و سەرحای باكور و سەرحای باشور لەگەڵ شارۆچكەی مەعرشحوری ستراتیژی.

رونیشیكردەوە گرووپە چەكدارەكان پێشڕەوەیان كردووە و بەرەو ناوەندی شاری حەماە لە سێ‌ میحوەرەوە بەروپێش دەڕۆن و تەنها 6 كیلۆ مەتر لە شارەكەوە دوورن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار