١٢ چەکداری (دا*ع*ش)مان لە سووریا کوشت
5 كاتژمێر لەمەوپێش
سێنتکۆم ڕایگەیاند: ١٢ چەکداری (دا*ع*ش)مان لە سووریا کوشت
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە زنجیرە هێرشێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجامیان داوە، ١٢ چەکداری ڕێکخراوی دا*ع*ش*یان لە سووریا کوشتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سووریا و ڕووسیا ئەنجام دراون و ئامانج لێی پەکخستن و کەمکردنەوەی توانای داعش بووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی لە ناوەڕاستی سووریا.
سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی هێرشەکە بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە زیان بە هاوڵاتیانی سڤیل کەوتبێت.
بابهتی پهیوهندیدار