ئەبوبەکر هەڵەدنی بەشداری کۆنگرەی یەکگرتوو ناكات

15 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ماوه‌ى ٣٥ ساڵه‌ له‌ ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم‌.

- هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم.

- بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات.

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات.

لە نوێترین پەیامیدا ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند: بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی ناکات کە بڕیارە سبەینێ هەینی لە هەولێر کارەکانی دەستپێبکات.

هەڵەدنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنگرەی حزبەکەی ڕایگەیاند و وتی: ماوه‌ى ٣٥ ساڵه‌ له‌ ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم‌ و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراوجۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆ فەزڵی خوداو پشتیوانی‌ و نزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوە و بۆ هەمیشەش خۆم بە قەرزار و خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم‌ و سەرچاوەی وزە و تینمن‌ و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لە هەر ڕەفتار و گوفتارێکم کە بوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان.

ڕاشیگەیاندووە" هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کە بەشبەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس‌ و لێی پەشیمان نیم‌ و شانازیشی پێوە دەکەم‌ و خەون‌ و ئامانجمان بۆ  گەشەکردنی‌ و بەرجەستەکردنی دروشمەکانی ئازادی‌ و برایەتی‌ و دادپەروەری بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار