عادل باخەوان كه‌ناڵى جەزیرە به‌درۆ ده‌خاته‌وه
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، سه‌دو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەوه‌ى جەزیرەوە باسیكردوه قسه‌ى كرد
ــ کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگببن.
ــ بەشێک لە میدیای کوردیش کەوتونە هەڵەوە
عادل باخه‌وان نوسه‌رو چاودێرى سیاسى، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سوریا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، سه‌دو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەوه‌ى جەزیرەوە باسیكردوه، قسه‌ى كرد‌و وتی لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا، دەبێت لە سوریای نوێ‌دا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەر بکرێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینى، ژان نۆوێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، ئوهك یەکەم به‌رپرسى باڵاى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا، سەردانی سوریاى كرد.
عادل باخه‌وان، لهپهرهى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسینێكى بڵاوكردوهتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەدو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەمەی جەزیرەوە قسەی کردوەو بەزمانێکی فەرەنسی پاراو وتی: لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا، دەبێت لە سوریای نوێ‌دا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت.
ئه‌و نوسه‌ره لهبهشێكى دیكه‌ى نوسینه‌كه‌یدا به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قهرنساى گواستوه‌ته‌وه، كه وتویهتى: کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگببن و بەسیاسیانە گرفتەکانە چارەسەر بکرێن.
عادل باخه‌وان ره‌خنه‌ى توند له‌كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى ده‌گرێت و ده‌ڵێت :بەداخەوە جەزیرە بە هەڵەبوبێت یان بە ئامانج، تەواوی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای تێکداوەو بەشێک لە میدیای کوردیش ڕاستەوخۆ لە جەزیرەیان وەرگرتوەتەوە و بڵاویانکردوەتەو کەوتونەتە هەمان هەڵەوە، بەبێ بەدوادا چون.