ئێران لە لێواری تینوێتیدایە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ لە 19 پارێزگادا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمبووەتەوە
ــ لە سەدا 40ی بەنداوەکانی وڵات ئاویان تێدایە، بهشێكى زۆریان بەتاڵن
ــ مانگی یەکەمی زستان ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمتر بووە لە ڕێژەی ئاسایی
بهرپرسێكى باڵاى ئێران، هۆشدارى توندیدا و رایگهیاند قەیرانی ئاو و وشکەساڵی لەو وڵاته رودهدات و ڕووبەڕووی بارودۆخێكى سهختى بێ ئاوی دەبێتەوە، بههۆى ئهوهى لهسهرانسهرى وڵاتدا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمبووەتەوە.
ئەحمەد وهزیفى، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیران و وشکە ساڵی ئێران، لهچاوپێكهوتنێكى رۆژنامهوانیدا وتی: لهوەرزی پاییز به کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی لەسەدا ٤٣ کۆتایی هات، مانگی یەکەمی زستانیشدا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمتر بووە لە ڕێژەی ئاسایی، ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستا هیچ پێشبینییەک بۆ ساڵێکی باراناوی لە وڵاتدا تۆمار نەکراوە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، ڕێکخراوی کەشناسی ئێران ڕایگەیاند، لە 19 پارێزگادا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمبووەتەوە، گەورەترین کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی 89 لەسەد لە پارێزگای سیستان و بەلووجستان بووە، هەروەها پارێزگای هورمزگان بە کەمبوونەوەی 77 لەسەد لە پلەی دووەمی ئەو پارێزگایانەی کەمترین باران باریوە.
ئەو بەرپرسە لە ڕێکخراوی کەشناسی دووپاتی کردەوە کە ئێران ڕەنگە شاهیدی ناهاوسەنگییەکی گهورهبێت لە دابەشکردنی ئاودا، ئەگەر بارانبارین لە ماوەی باقی ساڵدا بهمجۆره بەردەوام بێت لە کەمبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو هەفتەی داهاتوودا دۆخەکە باشتر نابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی وڵات لە ئێستادا بەفریان نییە، یان تا ئێستا بەفرێکی بەرچاویان لێ نهباریووه، هەروەها باسی لە دۆخی ڕووبارەکان و سەرچاوە ئاوییەکان کرد، وتی: کەمتر لە سەدا ٤٠ی بەنداوەکانی وڵات ئاویان تێدایە، بهشێكى زۆریان بەتاڵن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەتوانرێت پشت بە شێوازەکانی دیکە ببەسترێت، وەک بارانکردنی دەستکرد یان كێشكردنى هەور، ئهحمهد وهزیفى وتی پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە کە ئایا ئەم شێوازانە کاریگەرن، جەختیشی لەوە کردەوە کە کاریگەریی ئەم شێوازانە بەس نییە بۆ پشتبەستن لەسەریان بە شێوەیەکی بەرفراوان.