وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هەواڵێکی ههڵبهستراو لەسەر کورد ڕەتدەکاتەوە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سوریادا
ــ ئێمەو هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە، كه گوایا وەزیرهكهیان، سەبارەت بە "داماڵینی چەک"ی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراون، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی و نێودەوڵەتییەوە بڵاوکرانەوە.
لهكاتى سەردانەکەی ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بۆ سوریا، هەندێک لە میدیاکان بڵاویانكردهوه، گوایا وهزیرى ناوبراو داوایكردوه لە پ.ارتی ک.رێک.ارانی کوردستان و ی.ەک.ینەک.انی پ.اراست.نی گ.ەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا بکەن، ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە ئهوهشیان خستوهته روو "هەرگیز ڕێگە بە تێرۆریزم نادرێت لە سوریادا."
ژمارەیەک لە میدیای کوردی و عەرەبیش ئەو هەواڵە هەڵبەستراوەیان بڵاو کردۆتەوە.
راگهیهندراوهكه جهخت لهسهر ئهوهدهكاتهوه، فەڕەنسا داوای کۆتاییهاتن دەکات بە شەڕ لە باکوری سوریاو داوا دەکات چارەسەرێكى سیاسی هەبێت کە هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕۆڵیان هەبێت لەو پرۆسەیەدا و ئێمەو هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، هاوکاتی سەردانەکەی بۆ سوریا داوا لە فەرمانڕەوایانی نوێی ئەو وڵاتە دەکات بگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی کورددا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.
ژۆن نۆوێل بارۆ دەڵێت "دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سوریاداو دەبێت بگەنە چارەسەرییەکی سیاسیانە لەگەڵ کورددا کە هاوپەیمانی فەڕەنسان و بەتەواوەتیش ئاوێتەی ئەم پرۆسە سیاسییە بێت کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و دەبێت ئاگربەست هەمیشەیی بێت."