ئێران ئامادەیه بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى
2 ڕۆژ لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى بەمەرج ئامادەى دانوستانە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى.
عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ئامادەن بچنە سەر مێزى گفتوگۆ بۆ دانوستانی بنیادنەرانە.
راشیگەیاند ئامادەن بەبێ دواکەوتن دانوستان لەسەر بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن.
ئاشکراشی کرد خولێکی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدراوە. خولی دووەمی دانوستانەکان یەکلایی بووەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی ئەنجام دەدرێت.
بابهتی پهیوهندیدار