یادى 10 ساڵه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر گۆڤارى شارلى ئێبدۆ ده‌كرێته‌وه‌

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ــ لە یادی دەیەمین ساڵیادی هێرشەکەدا، گۆڤارەکە ژمارەیەکی تایبەتی ٣٢ لاپەڕەیی بڵاودەکاتەوە.

ــ سەرنووسەری گۆڤارەکەش دەڵێت: ئەوان نه‌یانتوانى شارلى ئیبدۆیان بكوژن

سه‌رپه‌رشتیارانى گۆڤاری تەنزی (شارلی ئێبدۆ)ى فه‌ره‌نسى، ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ یادى 10ساڵه‌ى ئه‌و روداوه‌ى كه‌ تیایدا 12 كه‌س كوژران، سەرنووسەری گۆڤارەکەش دەڵێت: ئەوان نه‌یانتوانى شارلى ئیبدۆیان بكوژن، دەمانەوێت هەزار ساڵ بخایەنێت و به‌رده‌وامبێت.

به‌هۆی دروستكردنی كاریكاتێر لەسەر پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد د.خ)، لە رۆژی 6-1-2015 لە لایەن ئیسلامییە تووندئاژۆکانەوە، هێرشكرایە سەر گۆڤاری تەنزی (شارلی ئێبدۆ)ى فه‌ره‌نسى و بە هۆیەوە 12 کەس کوژران، بەڵام لە یەكەم ژمارەی گۆڤارەكە لە دوای هێرشەكەدا، جارێكی دیكە لە بەرگی یەکەمی گۆڤارەكە كاریكاتێری پێغەمبەر بڵاوكرایەوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لەنێو موسڵمانان لێكەوتەوە.

لە یادی دەیەمین ساڵیادی هێرشەکەدا، گۆڤارەکە ژمارەیەکی تایبەتی ٣٢ لاپەڕەیی بڵاودەکاتەوە.

جیرارد بییارد، سەرنووسەری گۆڤارەکە قسه‌ى بۆ ئاژانسی فرانس پرێس كردوه‌و ده‌ڵێت ئەوان شارلی ئیبدۆیان نەکوشتووە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فه‌رنسا، لەدواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، جەختی لەوە کردبووەوە کە ساڵڕۆژی ئەم دواییەی هێرشەکانی ساڵی 2015 ئەوەمان بیردەخاتەوە کە مەترسییەکان هەر ماون و هەرگیز نابێت لە خەباتی خۆمان بۆ پاراستنی فەرەنسییەکان و بەرگریکردن لە ئازادییەکانمان دەستبەردار بین.

گۆڤارەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا فرۆشی ژمارەیەکی پێوانەیی بەدەستهێنا، کاتێک دوای هێرشەکە ٨ ملیۆن دانە لەو ژمارەیەی فرۆشت و لە مانگی شوباتی ٢٠١٥دا ٢٤٠ هەزار ئابونەی وەرگرت، ئەمڕۆ ژمارەی بەشداربووانی گۆڤارەکە ٣٠ هەزار تێدەپەڕێنێت، لەکاتێکدا ٢٠ هەزار دانە لە ژمارەکانی دەفرۆشێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار