قەسەدە: لەدواین هێرشی چەتەکانی تورکیا ١٣ چەتە کوژران

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ــ تورکیا بە فڕۆكەی جەنگی هێرشى کردە سەر كارگەی شەكر لە دێرحافەر

ــ تورکیاو چەتەکان هەوڵدەدەن لە بەرەی شەڕی بەنداوی تشرین پێشڕەوی بکەن

ــ ئەو هێرشانە بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانى تورکیا ئەنجام دەدێن

 

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە ئاماری شەرو پێکدادانەکانى بڵاوکردەوەو رایگەیاند، هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی منبج تێکشکێندراون و ١٣ چەتەش کوژراون.

ناوەندەکە ئەوەى خستوەتەڕوو، دەوڵەتی تورکیاو چەتەکانی هەوڵدەدەن لە بەرەی شەری بەنداوی تشرین و هەرێمەکانی باشوری رۆژهەڵاتی منبجەوە پێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاندون.

بەپێى راگەیەندراوەکە ئەو هێرشانە بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدران، لە ئاکامیشدا زیانی گیانی زۆر بەر چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کەوت.

قەسەدە ئەوەى ئاشکرا کردوە، گروپە چەکدارەکانى تورکیا، هێرشیانكردوەتە سەر كێڵگەی “ئەبو سەعید” و شەڕڤانانان هێرشەکەیان تێکشکاندوە پێنج لەو چەکدرانە كوژراون.

راگەیەندراوەکە باسى لەوەکردوە یەكەكانی شەهید هارون ١٣ خاڵ و پێگە و ئۆتۆمبێلی دوژمنیان لە ناوچەكە كردوەتە ئامانج، لە نزیک شارۆچکەی دێر حافەر؛ هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، تورکیا كارگەی شەكری لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی دێرحافەر، بە فڕۆكەی جەنگی كردە ئامانج و بەوهۆیەوە بەشێكی گرنگی كارگەكە لەناوچووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار