سوریا موچەى بەشێک لە فەرمانبەران لە ٤٠٠% زیاد دەکات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
ــ مانگی داهاتوو ئەو زیادکرنەى موچە یفەرمانبەران جێبەجێدەکرێت
ــ هەفتەى داهاتوو موچەى مانگى یەک لە سوریا خەرج دەکرێت
وەزیری دارایی سوریا رایگەیاند، موچەى بەشێک لەفەرمانبەرانمان لە ٤٠٠% زیادکردوەو مانگى داهاتوو ئەو زیادکردنە جێبەجێدەکرێت.
محەمەد ئەبازید، وەزیری دارایی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، دوای تەواوکردنی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی وەزارەتەکان، لە مانگی داهاتوودا مووچەی زۆرێک لە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بە ڕێژەی 400% زیاد دەکات.
تێچووی زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران بە بڕی 1.65 ترلیۆن لیرەى سوری (127 ملیۆن دۆلار) مەزەندە دەکرێت و لە خەزێنەی ئێستای دەوڵەت و هاوکارییە ناوچەییەکان و وەبەرهێنانی نوێ و هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەروەت و سامانی سوریا لە دەرەوەی وڵات دابین دەکرێت.
ئەو وەزیرە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەمە "یەکەم هەنگاوە بەرەو چارەسەری بەپەلە بۆ واقیعی ئابووری لە سوریا"، ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بۆ ئەو مانگە لەم هەفتەیەدا خەرج دەکرێت.
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، بەسیل عەبدول حەنان، وەزیری ئابوری لە حکومەتی چاودێر، بە کەناڵی جەزیرە نێتی ڕاگەیاندبوو، دوای ئەوەی ڕژێمی پێشوو دەوڵەتێکی ڕووخاو لە هەموو سێکتەرەکاندا بەجێهێشت، بەتایبەتی کەرتی ئابوری، لە هەموو بوارەکاندا، حکومەتەکەی ڕوبەڕوی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە کە بە بنەمای بنیاتنانی دەوڵەت و هێزەکەی دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی ئەو گەندەڵییەی کە دەسەڵاتی لابراو بەجێی هێشتووە زۆر لەوە زیاتر بووە کە چاوەڕوان دەکرا، جگە لە شلبوونەوەی ئیداری لەگەڵ بێکاریی پۆشراو و یاسا و سیستەمی نوێ کە گەندەڵی بە یاسایی کردووە، “بۆیە ئێمە لە قۆناغی هەڵسەنگاندنی واقیع و داڕشتنەوەی ئابووریی هەبووداین دامەزراوەکان”.