سەرۆکى فەرنسا: دەستبەردارى کوردەکانی سوریا نابین 

2 ڕۆژ لەمەوپێش



ــ کوردەکان وەک هاوپەیمانى رۆژئاوا ڕوبەڕوی داعش بوونەتەوە

ــ فەرەنسا داواى دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئازادو فرەچەشن دەکات لەسوریا

ــ  فەرەنسا یاوەری پرۆسەی گواستنەوە دەبێت لەسوریا

ئاژانس فرانس پرێس، بڵاویکردەوە سەرۆکی فەرەنسا، بەڵێنیداوە واز لە کوردەکانی سوریا نەهێنێت و پشتیوانى بەردەوامیان بێت.

لە کۆبونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا، ئەمرۆ دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وتارێکى پێشکەشکردو تیایدا باسی لە دۆخی ئێستای سووریا و ئێران و شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و چەندپرسێکى تر کرد. 

لەبەشێکى قسەکانیدا، سەرۆکی فەرەنسا، وتى: دەستبەردارى کوردانی سوریا نابین و پشتیان لێناکەین، هاوسۆز دەبین لەگەڵیان. ئەو وتیشى: کوردەکان وەک هاوپەیمانى وڵاتیانى رۆژئاوا ڕوبەڕوی گروپە تیرۆریستییەکان، بە تایبەتی ڕێکخراوی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەداشداوە، فەرەنسا یاوەری پرۆسەی گواستنەوە دەبێت بە درێژایی و دوورمەدا بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئازاد کە ڕێز لە فرەچەشنی نەتەوەیی و سیاسی و تائیفی خۆی بگرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، لەبارەى بەرنامە ئەتۆمیەکەى ئێرانەوە ڕایگەیاند بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە خاڵی نەگەڕانەوە نزیک دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە لەگەڵ ئیدارەی داھاتوی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆیەکی ستراتیجی سەبارەت بە تاران بکات.
ماکرۆن لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵوێزەکانی فەرەنسا زیادی کرد کە سەرکردەکان ناچار دەبن لە خۆیان بپرسن کە ئایا پێویستە پێش ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەن.
ناوبراو جەختی کرد ئێران ئاڵنگاری سەرەکی ستراتیژی و ئەمنییە بۆ فەڕەنسا، ئەوروپاکان، هەموو ناوچەکە، هۆشداریشی دا کە خێرایی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێمە دەباتە لێواری پچڕان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار