بایدن تەحریر شام لەلیستى ت.یرۆر دەهێڵێتەوە
14 كاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری هەڵگرتنى ناوى تەحریر شام لە لیستى گروپە تیرۆریستیەکان، دەخرێتە ئەستۆی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى هەڵبژێردواى ئەمریکا، کە لەم ٢٠ى ئەم مانگەدا دەستبەکار دەبێت.
ڕۆژنامەی ئەمریکی "واشنتۆن پۆست" بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆبایدنى سەرۆکى ئێستاى ئەمریکا، بڕیاریدا بە بڕیارى هێشتنەوەو دەستنیشانکردنی تەحریر شام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە سوریا.
دەستنیشانکردنی تەحریر شام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم توانای درێژخایەنی ئابوری سوریا.
بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، ئەو ئیسلامیانەی کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بە ڕووخاندنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا جیهانیان سەرسوڕمان کرد، دەبێت بیسەلمێنن کە هیچ پەیوەندیەکان لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان نەماوە، بەتایبەتی ئەلقاعیدە پێش ئەوەی لەلیستەکە لاببرێن.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاماژەدان بە نیگەرانییە بەردەوامەکانی واشنتۆن سەبارەت بە وەرگرتنی چەکدارانی بیانی و چەکدارانی دیکە لە پێگەکانی ناو وەزارەتی بەرگری سوریا وتی: کردەوەکان زۆر جیاوازن لە قسەکان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕەخنەگرانی توندڕەوی بۆ پۆستە باڵاکانی کۆشکی سپی دەستنیشانکرد، لەوانە سێباستیان گۆرکا وەک بەڕێوەبەری باڵای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مایکل واڵتز وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.
جێهێشتنی بڕیاری هەڵگرتنى تەحریر شام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بۆ ترەمپ، چاوەڕوان دەکرێت هێڵی کاتیی سزا توندەکانی ئەمریکا کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمی ئەسەددا بەسەر سوریادا سەپێنرابوو، درێژ بکاتەوە.
رۆژی ٨ى مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت و دوای نزیکەی 14 ساڵ لە شەڕی نێوخۆ، کۆتاییان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.