ئایندەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە تورکیا بەندە بە روداوەکانی سوریاوە
10 مانگ لەمەوپێش
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمرۆ هەینی لە ڕاپۆرتیکدا بڵاویکردوەتەوە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییە 40 ساڵەکەی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، هیوای بۆ ئاشتی لە تورکیا بەرزکردۆتەوە.
بەڵام دۆخی هێزە کوردییەکان لە سوریا و نادڵنیایی دەربارەی مەرامەکانی ئەنقەرە لەو وڵاتە نیگەرانییەکی زۆری لای کوردەکان دروست کردووە و وایکردووە دوودڵ بن لەو ڕێگەیەی کە لە بەردەمییاندایە.
رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان ئاماژەی بەوە داوە کە دەیەوێت کۆتایی بە شەڕ بهێندرێت و پڕۆسەی ئاشتی بەرەوپێشەوە بچێت.
تا ئێستاش ململانێکە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 40,000 کەس لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا، هەروەها بووەتە هۆی کەمی گەشەپێدان لە ناوچە کوردییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و کەوتنەوەی دووبەرەکی قووڵی سیاسیی.
دەم پارتیش لە کۆتایی مانگی دوانزەدا لەگەڵ ئۆجەلاندا کۆبوونەوە، لەو کاتەوە پارتەکە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتەکانی دیکەدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی پێشنیارەکەی ئۆجەلانییان کردووە، هەردوولاش دەڵێن گفتوگۆکان " ئەرێنی " بوون.
دوو سەرچاوەی دەم پارتی بە ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندووە کە بڕیارە پارتەکە جارێکی دیکە لە 15 ی مانگی یەکدا لەگەڵ ئۆجەلاندا کۆببنەوە.
