ئەمریکا، بەریتانیاو ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر حوسییەکانى یەمەن

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

لە هەڵمەتێکى چرى هێرشى هاوبەشی ئەمەریکاو بەریتانیاو ئیسرائیل، زیاتر لە 30  شوێنى سەربازیی حوسییەکانیان لە ناوچە جیاجیاکان کرایە ئامانج لە سەنعای پایتەخت.
ئەو شوێنانە بریتین لە بەندەری حەدید لە دەوروبەری گۆڕەپانی سابین، کەمپی ٤٨، چیای عتان،  سەربازگەى حەفاو وێستگەی کارەباو کۆگاکانی چەک و تونێل و شوێنی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی حەرف سوفیان لە نێوان پارێزگاکانی عەمران و سەعدە لە باکووری یەمەن هێرشیان کراوەتە سەر.

هەروەها چەندین هەڵمەتى هێرشى گەورە بۆ سەر بەندەرەکانی حودەیدە و ڕاس عیسایان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن کە دەڕوانێتە سەر دەریا.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان ئامانجەکانیان لە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای یەمەن پێکاوە، لەوانە وێستگەیەکی کارەبا و دوو بەندەر کە لەلایەن حوسییەکانەوە کۆنترۆڵکراون.
ئیسرائیل بۆ پێنجەمین جار هێرشی ئاسمانی و یەکەمینى ساڵی نوێدا ئەنجامداوە، لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی هێرشەکانی حوسییەکان لە ڕۆژی هەینیدا دامەزراوە و شوێنە سەربازییەکانی سەنعاو عەمران و هەروەها بەندەرەکانی حودەیدە و ڕاس عیسا لەسەر دەریای سوور کردە ئامانج، هاوتەریب لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ئەوەى خستوەتە ڕوو ٢٠ فڕۆکە بەشدارییان لە هێرشەکەی سەر یەمەن کردووەو ٥٠ بۆمبیان فڕێداوەو پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ناوەڕاستی ئاسمان بۆ فرۆکەکان ئەنجامدراوە.
سوپای یەمەن ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ئامانجەکانیان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و قوڵایی ناوخۆی یەمەن بۆردومان کردووە.
پێش ئەو هێرشانە، وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسار الله (حوسییەکان)، یەحیا ساری، ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەلئەبیبیان کردە ئامانج، هەروەها ژمارەیەک ئامانج لە ناوچەی یافای داگیرکراو بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و توانیان بە سەرکەوتوویی بگەنە ئەو ناوچەیە ئامانجەکانیان.
میدیاکانی حوسییەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکەى ئەمریکی و بەریتانیاییەکان نزیکەی ١٢ هێرشیان بۆ سەر پارێزگای عەمران لە باکووری شاری سەنعا دەستپێکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو هەڵمەتانە ناحیەی حەرف سوفیان لە پارێزگای سەنعایان کردۆتە ئامانج.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣، ئەمریکا هاوپەیمانییەکی بە ناوی “پارێزەری خۆشگوزەرانی” دامەزراند؛ لە بەرامبەر هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوورو کەنداوی عەدەن، پێش دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی کە لە ١٢ی ١ی ٢٠٢٤ دەست پێدەکات و بەریتانیا لە ژمارەیەک هێرشدا بەشداری کردووە.
حوسیەکان هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن زیاتر لە ساڵێکە لە هەوڵێکدا بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئیسرائیلدا، هێرش دەکاتە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و دەشڵێت، وەک هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستینییەکان لە شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل لە غەززە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار