بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا، وەزیرانی عەرەب و ڕۆژئاوا لە ڕیاز کۆدەبنەوە 

24 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمرۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕیاز میوانداری کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە مانگی ڕابردوودا.
سەرچاوەکان بە شەرق ئەوسەتیان ڕاگەیاندوە، ئەسعەد حەسەن شەیبانى، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سوریا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، جگە لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە.

وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا، پێش ئەوەی گفتوگۆی فراوانتر لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانیان و نوێنەری ڕێکخراوە بەشداربووەکان بکەن، بەپێی هەمان سەرچاوە.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، جێگری وەزیری دەرەوەى ئەمریکا بەشداری کۆبوونەوەیەکی فرەقۆڵی دەکات کە سعوودیە بۆ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ناوچەکەو هاوبەشە جیهانییەکان بۆ هەماهەنگی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ گەلی سوریا رێکیدەخات.

باڵیۆزی سوریا لە سعودیە، ئەیمەن سوسان، جەختی لەوە کردەوە کە “سعودیە کاریگەریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، و توانایەکی گەورەى هەیە دەتوانێت پاڵپشتی سوریا بکات بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغەی ئێستا پێیدا تێدەپەڕێت”.
چەند ڕۆژێکە سعودیە لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە خۆراک و شوێنی حەوانەوە و پێداویستی پزیشکی دەگوازێتەوە، هاوکاری مرۆیی بۆ دیمەشق دەنێرێت. بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە ئێستا گەلی سوریا پێیدا تێدەپەڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار