ئەحمەد شەرع: لە دوو ساڵدا ١٤ ملیۆن سوری دەگەڕێنەوە بۆ وڵات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، رایدەگەیەنێت لەگەڵ ڕووخاندنی ڕژێم گەڕانەوە بۆ وڵات خێرابووە، دڵنیام لە دوو ساڵدا ١٤ ملیۆن هاوڵاتی سوری دەگەڕێنەوە بۆ وڵات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع، باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە ٦١ ساڵ وڵاتی بەڕێوەبردوە، ئەو کەسانەی بە زۆرەمڵێ ئاوارە و دەربەدەر کرابوون و ناچاربوون ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن، گەڕانەوەیان بۆ وڵات دەستیپێکردووە.

شەرع جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بە درێژایی ئەو پرۆسەی بەهۆی ڕووخانی ڕژێم هاتووەتە ئاراوە، ئەو کەسانەی لەو ناوچانەی کۆنترۆڵکراون ئاوارە نەبوون، بەڵکو بە پێچەوانەوە خەڵکی زیاتر هاتوونەتەوە بۆ ژیان لێرەدا، ئێستاش هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەبێ کێشە بەیەکەوە دەژین.

ئەحمەد شەرع، باسى لەوەکرد ئاماژەی بە زیادبوونی گەڕانەوە ئاوارە و پەنابەرانی سووری کرد بۆ وڵاتەکەیان، ڕایگەیاند: دڵنیام لە دوو ساڵدا ١٤ ملیۆن هاووڵاتی سووری دەگەڕێنەوە بۆ وڵات، تەنیا یەک بۆ ١،٥ ملیۆن کەس دەمێننەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار