پنتاگۆن: هیوادارین شەڕ لە سنورى بەنداوى تشرین کۆتایی پێبێت

15 كاتژمێر لەمەوپێش




پات ڕایدەر ووتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) رایدەگەیەنێت ئەوان هیواخوازن شەر لەنێوان هێزەکانى هەسەدەو تورکیا لە باکورى سوریا(بەنداوى تشرین) کۆتایی پێبهێنرێت.

لەکۆنگرەیەکى رۆنامەوانیدا، لەوەڵامى پرسیارى رۆژنامەنوسان سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەى داعش، پات ڕایدەر ووتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) وتى:  ئێمە دەمانەوێت گرژى و ئاڵۆزیەکان بەرەو کەمبوونەوە بچن، چونکە نامانەوێت سەرهەڵدانەوەی داعش یان ئەو هەلومەرجە ببینین کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا.
وتەبێژەکەى پنتاگۆن وتیشى : شەڕێکى سەخت لە باکورى سوریا (بەنداوى تشرین) هەیە لەنێوان هێزەکانی سوریاى دیموکرات و تورکیا یان ئەوهێزانەی سەر بە تورکیان، ئەمانەوێت کۆتایی پێبێت و ئاگربەست رابگەیەنرێت.
وتەبێژی پنتاگۆن ئەوەشى خستەروو ئەرکی ئەوان وەک هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا شکستپێهێنانی داعشە، وتى: من ئاگاداری ئەوەنیم هیچ گۆڕانکارییەک لەو ئەرکە رویدابێت.
بەنداوی تشرین دەکەوێتە ناوچەی مەنبەج لە پارێزگای حەلەب لە سوریا لەسەر ڕووباری فورات ئامانجی بەرهەمهێنانی کارەبایە. ١١٥ کم لە حەلەبەوە دوورە و ٨٠ کم لە سنووری تورکیاوە دوورە. تێچووی پڕۆژەکە ٢٢ ملیار دۆلار بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار