باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ح.زبو.ڵا هەوڵدەدات خۆى پڕ چەک بکات
20 كاتژمێر لەمەوپێش
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، حزبوڵا هەوڵدەدات بە هاوکاری ئێران هێزی خۆی وەربگرێتەوەو خۆى پڕ چەک بکاتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت ئەو حزبە هێشتا مەترسییەکی جددی لە سەر ئیسرائیل و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.
دانۆن لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکهاتووە لە ١٥ ئەندام، دەڵێت: هەرچەندە لە کاتی شەڕدا توانای سەربازیی حیزبوڵڵا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەوە، بەڵام ئێستا بە هاوکاری ئێران هەوڵ دەدات هێزی خۆی وەربگرێتەوە.
دانۆن بە پێویستی زانی حکومەتی لوبنان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرنجیان لەسەر کەمکردنەوەی قاچاخچێتی چەک و تەقەمەنی و پاڵپشتی دارایی لە سنووری سوریا و لوبنان و لە ڕێگەی ڕێگا ئاسمانی و دەریاییەکانەوە بێت.
دانۆن لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەیدا، ڕوونی کردەوە لەوەتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە، چەندین هەوڵی گواستنەوەی چەک و پارە بۆ حزبوڵا دراوە.
بڕیارە ئەمرۆ سێ شەممە ئیسرائیل و حزبوڵا ڕێککەوتنێک واژۆبکەن لەسەر ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە بە نێوەندگیری ئەمریکاو لە 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، ئەمەش دوای زیاتر لە ساڵێک لە ململانێ.
لە ڕێککەوتنەکەدا جێگیرکردنی سوپای لوبنان لە باشووری لوبنان لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵا دیاریکراوە.