کارمەندێکی سی ئای ئەى زانیاری هێرشەکەی ئیسڕائیلى بۆ سەر ئێران ئاشکرا کردووە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاژانسى فرانس پرێس شیکەرەوەیەکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) دانی بە تاوانەکەیدا نا و ڕایگەیاند زانیاری ئاشکرا کردووە لەسەر هێرشە پلان بۆ داندراوەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران.
لە مانگی یانزەدا چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی بەڵگەنامەی نهێنی لە ئەپی نامەناردنی تێلیگرامدا بڵاوبوونەوە، ئاسیف ڕەحمانی تەمەن 34 ساڵ لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەریکاوە دەستگیرکرا.

ئاسیف ڕەحمان لە دادگای فیدڕاڵی لە ڤێرجینیا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە دوو تۆمەت، تۆمەتەکانیش بریتین لە هێشتنەوە و گواستنەوەی زانیاری نهێنی پەیوەست بە بەرگری نیشتمانییەوە کە هەریەکێک لەو تاوانە سزاکەی 10 ساڵ زیندانیکردنە.
داواکاران دەڵێن ڕەحمان کە لە ساڵی 2016 ەوە کارمەندی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکایە، سوودی لە دەستڕاگەیشتنی بە زانیارییە نهێنییەکان وەرگرتووە، ئەوەش لە ڕێی دەستڕاگەیشتن و لابردن و کۆپی کردنی دوو بەڵگەنامەی پەیوەست بە هێرشە پلان بۆ داندراوەکەی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر ئێران. دواتر بەڵگەنامەکانی لەگەڵ کەسانێکدا هاوبەش کردووە کە مۆڵەتییان نەبووە ئەو زانیارییانە وەربگرن.

دوو بەڵگەنامەکە کە لە مانگی 10 دا دزەیان پێکرا، ئاماژەیان بەوەداوە کە ئیسڕائیل هێشتا کەلوپەلە سەربازییەکانی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە موشەکی و درۆنییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل لە 1 ی مانگی 10 دا.
لە کۆتایی مانگی 10 دا ئیسڕائیل هێرشێکی ئاسمانی تۆڵەسەندنەوەی کردە سەر بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران و کارگەکانی دروستکردنی موشەک لە ئێراندا. لە نوسراوەکانی دادگادا ئاماژە بەوە دراوە کە بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە بوونەتە هۆی ئەوەی ئیسڕائیل پلانەکانی بۆ هێرشکردن دوابخات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار