ئەمریکا: پێشوازى لە کۆبونەوەکەى مەزڵوم عەبدى و بارزانى دەکەین

2 ڕۆژ لەمەوپێش




نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەىارەى کۆبوونەوەکەى مەزڵووم عەبدى و مەسعود بارزانیەوە پەیامێکى بڵاوکردەوەو پێشوازی لە کۆبوونەوەکە دەکات.
ئەمرۆ دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڵاوی کردووتەوە، پێشوازی لە کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و مەسعود بارزانى دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش داوە، گفتوگۆی نێوان کوردەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە پتەوکردنی پرۆسەی سیاسی لە سووریادا بگێڕێت.
ڕۆژی 16ـی 1ـی 2025ـی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە.
لەدواى کۆبونەوەکە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لە بارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ مەسعود بارزانی جێگەی خۆشحاڵی بوو".
هاوکات بارەگای بارزانی ناوەرۆکی دیدارەکەی بڵاویکردەوە. کە تیایدا باس لە بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا کراوە.
هەروەها  چوارچێوەی  گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار