دۆناڵد ترەمپ ژمارەى پێوانەیی دەشکێنێت و ١٠٠ بڕیار دەردەکات
2 ڕۆژ لەمەوپێش
کەناڵی ئێن بی سی ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە یەکەم ڕۆژی کارکردنیدا لە کۆشکی سپی، "ژمارەیەکی پێوانەیی" فەرمانی جێبەجێکردن واژۆ دەکات.
بى بى سى ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فەرمانە جێبەجێکردنانەی کە ترەمپ دەستبەجێ دوای دەستبەکاربوونی واژۆی لەسەر دەکات، لەسەر "تاوان، سنوور و کۆچبەری" دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-01-2025، کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن (کاتژمێر 08:00ـی ئێوارە بە کاتی کوردستان) لە ڕێوڕەسمێکی گەورەو تایبەتدا، دۆناڵد ترەمپ، وەکوو 47ـەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە واشنتنی پایتەخت سوێندی یاسایی دەخوات و دەستبەکاردەبێت.
لە یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتیدا، ترەمپ ژمارەیەکی پێوانەیی لە فەرمانە جێبەجێکردنەکان واژۆ دەکات.
لە دیارترین ئەو فایلانەی کە ترەمپ بەڵێنیدا بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر بدات، لەگەڵ دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا:
-داخستنی سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک
-گەورەترین بەرنامەی دیپۆرتکردنەوە لە مێژووی ئەمریکادا دەست پێدەکات
- هاندانی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی و خێراکردنی مۆڵەتی کونکردن و شکاندنی هایدرۆلیکی.
-پاشەکشەکردن لە ڕێساکانی ژینگە، برەودان بە سووتەمەنییە بەبەردبووەکانی وەک نەوت و گاز و خەڵووز.
-لێبوردن بۆ ئەو کەسانەی کە بە تاوانی پەیوەست بە ڕووداوەکانی ٦ی ژانویەی ٢٠٢١ لە بینای کاپیتوڵ سزا دراون
-فەرمانی جێبەجێکردن و بڕینى بودجەی فیدراڵی بۆ هەر قوتابخانەیەک کە "تیۆری ڕەگەز، ترانسفۆبیا و ناوەڕۆکی نەشیاوی تری ڕەگەزپەرستی، سێکسیستی، یان پاڵنەری سیاسی بخەنە ناو ژیانی منداڵەکان.
- پێچەوانەکردنەوەی سیاسەتەکانی جۆ بایدن سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی
-سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئەو کاڵایانە کە لە مەکسیک و کەنەدا و چینەوە دێن
- رێگریکردن لە وەبەرهێنانی چینی لە ئەمریکا
- بەهێزکردنی هاوپەیمانیی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل
- کەمکردنەوەی رۆڵی ئەمریکا لە ململانێکانی جیهان
- وەستاندنی جەنگەکانی غەززە و ئۆکراینا
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هەموو ئەو فەرمانە جێبەجێکردنانەی کە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی پێش خۆیەوە دەرچووە، هەڵدەوەشێنێتەوە، هەرکاتێک دەستبەکار دەبێت و دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
ترەمپ بەڵێنی داوە لە ڕێگەی فەرمانی جێبەجێکردنەوە سیاسەتی ئەمریکا دابڕێژێتەوە.
فەرمانی جێبەجێکردن بریتییە لە فەرمانێک کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە لەلایەن سەرۆکەوە دەرچووە و هێزی یاسایی هەیە.
لە دیارترین فەرمانە جێبەجێکارییەکانی ترەمپ لە خولی یەکەمیدا قەدەغەکردنی گەشتەکانی هەندێک وڵاتی زۆرینە موسڵمان و فەرمانی فراوانکردنی بەکرێدانی دەریایی بۆ گەڕان بەدوای نەوتدا بوو.
ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا ٢٢٠ فەرمانی جێبەجێکردنی دەرکرد، ئەمەش زیاترە لە هەر سەرۆکێکی یەک خول لە دوای جیمی کارتەرەوە.
لە کاتێکدا بایدن ١٥٥ فەرمانی جێبەجێکردنی دەرکردووە تا دەستبەکاربوونی جێنشینی کۆمارییەکانی، ئەمڕۆ تا ئەمڕۆ دووشەممە.