جانتاى دیاریەکانى حـ.ـەماس بۆ سێ ژنە بارمتەکە چییان تێدابوو؟ 

2 ڕۆژ لەمەوپێش




لیواکانی قسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لەکاتى ئازادکردنی سێ ژنە ئیسرائیلیەکە، هەریەکەو (جانتایەک)یان بە دیاری پێشکەش بەو سێ بارمتەکرد کە دوینێ ئازادکران.
کەناڵی 12 ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس دوای ئازادکردنیان "دیاری" بەخشییە ئەو سێ ژنە ئیسرائیلیەى کە وەک بارمتە ئازادکراون لەلایەن حەماسەوە، بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکان بارمتەکان بە زەردەخەنەوە بینراون کاتێک جانتایان هەڵگرتووە، ڕۆمی گۆنن دۆرۆن شتاینبراچەر و ئێمیلی دیماری بە جانتایەکەوە گەڕاونەتەوە ئیسرائیل کە حەماس پێی داون.
کەناڵەکە ڕوونیکردەوە کە جانتاکە نەخشەی کەرتی غەززە و وێنەی دیلبوونیان و بڕوانامەیەکی تێدایە کە "بڕیاری ئازادکردن"ی تێدابووە.
ئەو سێ ژنە یەکەم گروپن  لەو بارمتانەى کە بڕیارە بەپێی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئازاد بکرێن، لە شەش هەفتەی داهاتوودا 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن لە بەرامبەر ئازادکردنی نزیکەی دوو هەزار بەندکراوی فەلەستینی.

دوینێ یەکشەمە ئاگربەست چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، جەنگی غەززە دوای هێرشێکی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 07-10-2023 دەستیپێکرد. بەگوێرەی دوایین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە؛ 46 هەزار و 600 کەس لە غەززە کوژران و 110 هەزار کەسیش برینداربوون.
دووشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2025، دەستەی زیندانەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "90 زیندانی فەڵەستینی ئازاد کراون."

ئیسرائیل لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان، یەکەم کاروانی زیندانە فەڵەستینییەکان کە ئافرەت و منداڵن لە زیندانی عوفەری سەربازی ئازاد کرد.
هەر هەفتەیەک 3 بارمتەی ئیسرائیلی بەرامبەر دەیان بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکرێن، هێزەکانی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچە دەکشێنەوە و لایەنەکان گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار