بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری: رێگە بە هاووڵاتیانی سووریی نیشتەجێی کەمپی هۆل دەدرێت، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/%D9%A2%D9%A3%D9%A1.png)
هاوڵاتیانی سوریا دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
2 هەفتە لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند: بڕیاریانداوە رێگە بە هاووڵاتیانی سووریایی نیشتەجێی کەمپی هۆل بدەن، خۆویستانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و زەحمەتکێشان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەڵێت ئەم بڕیارەیان لە 5ـی تشرینی یەکەمی 2020 دەرچووە، بەڵام ئەو خێزانانەی لە کەمپی هۆل نیشتەجێن لە ترسی رژێمی ئەسەد، لە گەڕانەوە دەترسان.
دەستەکە رایگەیاندووە، دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی رابردوو، سووریا چووە قۆناخێکی نوێوە و هەندێک دۆسیەی مرۆیی بوونەتە لەپێشینە، لەنێویاندا دۆسیەی ئاوارە و پەنابەران، کە بارگرانییەکی قورس بوو لەسەر شانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
دەشڵێت: دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، چیدی هۆکارێک نییە بۆ ترس یان مانەوە لە کەمپەکەدا، بەڵێنیشی داوە هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەو خێزانانە بکات، کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-04_21-00-19.jpg)